![]() |
![]() |
|
| سەیرە مرۆڤ چۆن فریای رقلێبونەوە دەكەوێت لە كاتێكدا هەموو تەمەن بەشی خۆشەویستی ناكات |
|
له ڕۆژه‌کانی یه‌که‌می په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا کچان و کوڕان شه‌یدای دیداری یه‌کترن و زۆر په‌یوه‌ستی یه‌کترن. بیرکردنه‌وه وه‌ك مادده بێهۆشکه‌ره‌کان کار له‌سه‌ر مێشك ده‌کات. ئێستا توێژه‌ران توانیویانه نیشانی بده‌ن، که خۆشه‌ویستی ده‌توانێت ئازاری مرۆڤ هێور بکات. زۆرێك له ئێمه بیستوومانه، که ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی مرۆڤ کوێر ده‌کات. به‌ڵام توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی ئێستا تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی خۆشه‌ویستیان دۆزیوه‌ته‌وه: بیرکردنه‌وه له خۆشه‌ویست ئه‌و به‌شانه‌ی مێشك چالاك ده‌که‌ن، که به‌رانبه‌ر خه‌ڵاتکردن لێپرسراون - ئازار وه‌ده‌رده‌نێن. ئه‌م میکانیزمییه‌ش هاوشێوه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رمانی وه‌ك ئۆپیوم و کۆکاکینه. "Sean Mackey" و هاو‌ه‌ڵه‌کانی له "University School of Medicine" له ناوچه‌ی کالیفۆرنیا له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "PLoS One"دا ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان بڵاوکردۆته‌وه. توێژه‌ران لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر قوتابییه ئه‌وینداره‌کان ئه‌نجامدا. ئه‌و قوتابیانه‌ش تازه ئه‌ویندارببوون.
|
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2011/6/28 كاتژمێر 12:24 بعد از ظهر له لایه‌ن hema |
|
|
ئاسته‌كانی خۆشه‌ویستی ! به لای ئه‌فلاتونه‌وه خۆشه‌ویستی چه‌ن پله‌یه‌كی هه‌یه " 1- خۆشه‌ویستی كه‌سێك یان شتێكی جوان . |
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2009/3/31 كاتژمێر 12:23 بعد از ظهر له لایه‌ن hema |
|
|
ئێره سه‌ربرینخانه‌ی خۆشه‌ویستیه ، ئێره داسه‌پانگه‌ی ویستی قه‌سابه‌كانی ئه‌شقه .. |
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2009/3/26 كاتژمێر 10:46 بعد از ظهر له لایه‌ن hema |
|
|
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه ، كه‌واته لێره‌دا چ چه‌مكێك شك ده‌به‌ین له خۆشه‌ویستی زیاتر بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان تاكه‌كاندا ، بۆیه من بروام وایه نه خۆشه‌ویستی به بێ كۆمه‌ڵ ، نه‌كۆمه‌ڵیش به بێ خۆشه‌ویستی له نێوانیان بوونی نه‌ده‌بوو ، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له یادبكه‌ین تاوه‌كو هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا نه‌هاتبوو ئه‌وا په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا له سه‌ر بنه‌مایه‌كی خۆشه‌ویستی به ته‌واوه‌تی له ئاسمان گواسترایه‌وه بۆ سه‌ر زه‌مین ، بۆیه ئه‌و بیریارانه‌ی كه باسیان ده‌كه‌ین بیروراكانیان له كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرێ نه‌ك كۆمه‌ڵ ، هه‌ر بۆیه له لای ئه‌وانیشه‌وه زیاتر خۆشه‌ویستیه زه‌مینیه‌كه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ین وه‌ك له‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه ئاسمانیه‌كه ، چونكه له ناو كۆمه‌ڵدا خۆشه‌ویستی ئاراسته‌یه‌كی جیاوازتری هه‌بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی (داروین ) ده‌ڵێ "شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستراون هه‌ست به سۆزی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن .. ئه‌ر‌ستۆ
من دوو جۆر خۆشه‌ویستی به ته‌واوه‌تی جیاواز و راسته‌قینه ده‌ناسم كه هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هاوبه‌شیان پێكه‌وه نیه ، هه‌رچه‌ند هه‌ردووكیان زۆر توند و سوتێنه‌رن و هه‌ردووكیان له دۆستایه‌تییه‌كی پڕ له میهره‌بانی و گه‌رم و گوڕیدا جیاوازن ، سه‌رانسه‌ری ژیانم له نێوان ئه‌و دوو جۆره خۆشه‌ویستییه به سروشتی وه‌ها لێكجیاواز ، دابه‌ش بووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار هه‌ردووكیانم له یه‌ك كاتدا پێكه‌وه تاقیكردۆته‌وه ... ئه‌و كه‌سه‌ی كه جگه له خۆشه‌ویستی هیچ هه‌ستێكی تری نیه ، ناسكرترین و شیرین‌ترین شته‌كانی نێو ژیان هه‌ست پێناكات ، من هه‌ستێكی دیكه‌ش ده‌ناسم كه ڕه‌نگه خاوه‌ن جۆش و گه‌رماییه‌كی كه‌متر بێت ، به‌ڵام هه‌زار جار دڵڕفێنتره ، هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ند ده‌درێن و ده‌بنه یه‌ك ، به‌ڵام به‌زۆری لێی جودایه ، ئه‌وهه‌سته ، هاوڕێیه‌تی ته‌نهاش نیه ، چێژ به‌خشتر و میهره‌بانانه‌تره ، بڕواناكه‌م بتوانێت له كه‌سانی هاوڕه‌گه‌زدا كاریگه‌ری دابنێت ، منیش لایه‌نی كه‌م ، ئه‌گه‌ر پیاوێك هه‌بێت بتوانێت لافی هاوڕێیه‌تی لێبدات ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سدا هاوڕێ بووم و هه‌رگیز هه‌ستێكی وه‌هام له ته‌نیشت هیچ كام له هاوڕێكانم نه‌بووه .. هه‌سته‌كان ته‌نها به‌و كاریگه‌ریانه وه‌صفده‌كرێن كه له خۆیان به‌جێی ده‌هێڵن .
جان جاك رۆسۆ
من ناتوانم خۆشه‌ویستی پێناسه بكه‌م ، خۆشه‌ویستی پێناسه‌ی نیه ، خۆشه‌ویستی وه‌كو له‌دایكبوون و مردن و چاودێریكردن وایه ، یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه وه‌سف ناكرێت و ناتوانرێت پێناسه بكرێت ، به‌لای كه‌مییه‌وه من ناتوانم پێناسه‌ی بكه‌م .. ئۆشۆ
خۆشه‌ویستی مۆسیقایه‌كی هارمۆنیه له نێوان جیاواز و ناته‌باكاندا ، مۆسیقا له نێوانی ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌دا هارمۆنیه‌ك دروست ده‌كات و ئه‌م كاره‌ش له ڕێگای خۆشه‌ویستیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات ، بۆیه ده‌توانین پێناسه‌ی مۆسیقا بكه‌ین وه‌ك زانستی فێربوونی خۆشه‌ویستی له هارمۆنیای هاوده‌نگیدا ..
خۆشه‌ویستی له ژیان به نرختره ، شه‌ره‌فیش له ماڵ به‌نرختره ، له هه‌ردووكیش به نرختر و گرانتر ، به‌ڵێندانه . . خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده ساڵ له‌گه‌ڵ تۆبم ، لام ده ده‌قیقه‌یه به‌ڵام ده ده‌قیقه له تۆ دووربم لام ده‌ساڵه .. خۆشه‌ویستی كوێره بۆیه ئاشقه‌كان هه‌ست به‌و بێ ئه‌ڵقیانه ناكه‌ن كه خۆشه‌ویستی یانی ئه‌وه‌ی دڵت پێوه‌یه‌تی بیخه‌یه ژێر پێی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت .. خۆشه‌ویستی له‌پڕێكا نامرێ ، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌رزۆك ده‌بێت ، پێش ئه‌وه‌ی له‌ناوبچێت .. خۆشه‌ویستی له لای پیاو قاپێكی خواردنه ، به‌ڵام لای ئافره‌ت خوانێكی گه‌وره ..
|
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2009/3/7 كاتژمێر 1:27 بعد از ظهر له لایه‌ن hema |
|
|
کێ نرخی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ده‌زانێ!؟ ئاره‌زووى هه‌موو مرۆڤیک ئه‌وه‌یه که له خوشه‌ویستی دابژیت وه هه‌ست به‌چێژى خۆشه‌ویستى بکات، له‌وکاته‌ی که که‌سێکت خۆش ویست زیاتر له‌هه‌موو شتێک وه‌له هه‌مووکه‌سێک له جیهاندا، هه‌ست ده‌که‌یت که‌باشترین و جوانترین و خوشه‌ویسترین و به‌نرخترین و پایه‌دارترین.....که‌سه له‌م جیهانه‌دا، بۆیه گرنگی پێ ده‌ده‌یت و هاوه‌ڵی ده‌بیت له هه‌موو کێشه و خوشی و ناخوشییه‌کانیدا وه هه‌ست به‌خوشیه‌کی زۆر ده‌که‌یت له‌وکاته‌ی هه‌موو داواکاریه‌کانی بۆ جێ به‌جێ ده‌که‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێى پاداشتدانه‌وه‌ی لێبکه‌یت، وه هه‌ست به خوشی ژیان ده‌که‌یت که‌ده‌زانیت جوانترین و به‌نرخترین شتت پێشکه‌ش کردوه، وه جوانتین هه‌ست و سۆزت پێ به‌خشیوه، ئه‌مه مانای خۆشه‌ویستی نه‌مره ئه‌مه مانای خۆشه‌ویستی پێگه‌یشتووه. |
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2009/3/6 كاتژمێر 0:27 قبل از ظهر له لایه‌ن hema |
|
|
ئافره‌تێك له حه‌مام خه‌ريكى خۆشوشتن ده‌بێت له‌ناكاو له‌ده‌رگا ده‌درێت.. ئافره‌ته‌كه له حه‌مام سه‌رێک دێنێته ده‌ره‌وه و ده‌بينى كابرايه‌كى كوێرى دراوسێيتيان.. ئه‌ويش ده‌لێ ئه‌مه كوێره خۆنامبينێ.. به‌رووتى ده‌چم ده‌رگا ده‌كه‌مه‌وه، ده‌رگا ده‌كاته‌وه و كابرای کوێر شيرينى پێیه.. ئافره‌ته‌كه ده‌لێ ئه‌م شيرينيه چيیه؟ كابراش ده‌لێ ئه‌مه به بۆنه‌ى چاك بوونه‌وه‌ى چاومه
|
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2009/2/27 كاتژمێر 0:9 قبل از ظهر له لایه‌ن hema |
|
|
ماچ ئەوراموسانەیە کە لە نێوان دوو کەس دادێتە دی و بە دەیان مەبەستی جۆراو جۆر لە خۆ دەگرێت ، هەر بە بیانۆی ئەو جۆرە مەبەستانەوەیە دوو کەس دەکەونە ماچ کردنی یەکتر و هەنگاو نان بەرەو رووی یەکتری ، هەندێ جار تەعبیر لەو پەری سنووری سۆزۆ خۆشەویستی دەکات ، هەندێ جاریش بەزەیی و بەسەر کردنەوەی دۆستایەتی دەردەبرێت. |
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2009/2/26 كاتژمێر 0:0 قبل از ظهر له لایه‌ن hema |
|
|
|||
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2009/2/25 كاتژمێر 11:35 بعد از ظهر له لایه‌ن hema |
|
|||
|
- مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه که ژیانی خۆی به ده‌ستی خۆی دروست بکات .
- ئازادی بیرکردنه‌وه و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته هۆی ئاوه‌دانی ولات. - جوانترین شعر له سه‌رانسه‌ری جیهان لایه لایه‌ی دایکانه. - ئیمان سه‌برو لێبوردنه. - به خۆڕاگری به هه‌موو شتێک ده‌توانی بگه‌یت. - ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه پێشکه‌ش بکرێت. - به هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته خاوه‌نی هه‌موو شتێک. - به‌فیڕۆدانی کات خۆ کوشتنێکی ڕاسته‌قینه‌یه. |
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2009/2/25 كاتژمێر 11:34 بعد از ظهر له لایه‌ن hema |
|
مریشک و که‌ڵه‌شێرێک ئه‌چن بۆ بازارئهچنه دوکانێک هێلکه ئهکڕندوکان داره‌که ده‌ڵێت ئه‌ی خۆتان هێلکه ناکه‌ن؟مریشکه‌که‌ش ده‌ڵێت جارێدهست گیراندارین !! |
|
+بڵاوكراوه‌ته‌وه له
2009/2/25 كاتژمێر 11:19 بعد از ظهر له لایه‌ن hema |
|
|
لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی پۆستی ئه‌لیكترۆنی ئه‌رشیفی وێبلاگ بابه‌ته‌كانی وێبلاگ |
| ده‌رباره‌ی وێبلاگ |
وێبلاگی تایبه‌تی هێما
--------------------------------------------------- ---------------------------------------------------------- كیژێكی لادێیی دیم كیژێكی له‌باری لادێیی بۆ نوێژ راده‌خا به‌رهه‌ڵبێنێ پێم گوت ئه‌ی نازه‌نین ، كه ڕووخسارت هه‌موو باغی به‌هه‌شتی خوا دێنێ پێت وایه ئه‌و خوا گه‌وره‌یه هێنده بێ ڕه‌حمه ، تۆش بستوتێنێ ! ؟ مامۆستا هێمن --------------------------------------------------- ---------------------------------------------------------- نالی پرسی : هه‌نگوین چ ڕۆژێ په‌یدا بوو ؟ " مه‌م و زین " پێكه‌وه گوتیان : هه‌نگوین ئه‌و ڕۆژه په‌یدا بوو كه شانه‌ی ده‌می دوو دڵدار هه‌نگی ماچیان به‌خوێوكرد و له لادێوه ناردیانه شار ! .............................................. تاریك داهات ، شێرێ له لانه‌كه‌ی خۆیدا بیری كرده‌وه .. چۆن سبه‌ی په‌لاماری پڵنگه‌كه‌ی هاوسێی بدات ؟ پڵنگه‌كه‌ش بیری ده‌كرده‌وه كه چۆن به‌یانی ڕێوی بگرێ و كه‌وڵی بكات ؟ ڕێویش بیری ده‌كرده‌وه چۆن بگاته هێلانه‌ی ئه‌و بنه‌شاخه و زه‌رنه‌قوته‌ی كۆتر بخوات ؟ كۆتریش بیری كرده‌وه چۆن ده‌توانێ ؟! ڕاوچی و باڵنده و ئاژه‌ڵی ناودارستان هه‌موو یه‌ك خا ؟! .............................................. قه‌له‌مێك سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت هیچ ده‌فته‌ر و هیچ كاغه‌زێ نه‌یانزانی رووی له كوێكرد چونكه ویستیان دای بده‌ن و خۆی بۆخی بكوژێننه‌وه ! چونكه ویستیان وابنوسێ هه‌ر به ته‌نیا سوڵتانه‌كان بیخوێننه‌وه ! .............................................. ئازارێكی باڵابه‌رزم بێ ئه‌وه‌ی بچمه سه رشانی خه‌مێكی تر ته‌نیا به سه‌رهه‌ڵبڕینێ برین له كوێ بێ ده‌یبینم هه‌ژار له كوێ بێ ده‌مبینێ .. .............................................. له كاتێكدا كه منداڵ بووم ده‌ستی چه‌پم حه‌زی ده‌كرد وه‌ك ده‌ستی منداڵی پۆشته‌ی دراوسێمان سه‌عاتێكی تيابێ ئه‌ویش . وڕكم ئه‌گرت دایكم ناچار گازی ده‌گرت له مه‌چه‌كم به جێگه‌ی - دان - سه‌عاتێكی بۆ ده‌كردم ئای كه دڵخۆشی ده‌كردم ! شێركۆ بێكه‌س .............................................. خۆشه‌ویستم لێم ببوره بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگات پێناده‌م بمبینی .. دوێنێ دكتۆرێك پێی گوتم خۆت دوربگره له شیرینی ! .............................................. ئه‌وا شه‌وه و خه‌وم نایه .. كه پێڵوی چاویش لێك ده‌نێم بیناییم تاریكدانایه .. چونكه به‌یانی تۆم دیوه هه‌ربه‌یانیه و شه‌و نایه .. .............................................. |
| په‌یوه‌ندی ڕۆژانه |
|
himakurdi@yahoo.com ئه‌رشیف و په‌یوه‌ندی ڕۆژانه |
| نووسينى پێشوو |
|
6/22/2011 - 7/22/2011 3/21/2009 - 4/20/2009 2/19/2009 - 3/20/2009 |
|
RSS
|